بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران سەرلەشکەر موحسێن ڕەزایی هۆشداریی بە ترامپ دا کە ئەگەر ژێرخانەکانی ئێران بکاتە ئامانج چی دیکە چاو لە بەرانبەر چاو نییە بەڵکوو چاو لە بەرانبەر سەرە و ئیفلیجتان دەکەین و لە کەنداوی فارس نوقم دەبن.
وتیشی:دوایین ڕۆژانی خۆڕزگار کردنی ئەمریکا خەریکە کۆتایی دێت و باشترە عاقڵانی ئەمریکا یارمەتی ترامپ بدەن تا زووتر لەم تەنگژە دەربێت.
زیادیشی کرد: شەڕی ڕەمەزان تا هەڵگرتنی هەموو گەمارۆ ئابوورییەکان و دەستەبەری مافەوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە خۆوەرنەدانی ئەمریکا لە پرسەکانی ئێران دریژەی دەبێت.
Your Comment